سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی
01-12-202301-12-2023،
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت لە لوتکەکەدا، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاریى کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و ئێراق و وڵاتانی جیهان دەکات.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!