وەزیری تەندرووستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەست بەسەر هەموو ئەو دەرمان و گژوگیایانەدا دەگرن کە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕێکلامی دابەزاندنی کێشیان بۆ دەکرێت.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە
23-12-202323-12-2023، بە ئامادەبوونی پسپۆڕان و بەرپرسانی تەندرووستیی هەردوو حکوومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی زانستی لەبارەی نەخۆشی قەڵەوی لە هەرێمی کوردستان و ئێراق، هۆکار و چارەسەرییەکانی لە
هەولێرهەولێر بەڕێوەچوو.
سامان بەرزنجیسامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستیی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتەیەکدا تکای لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد، بڕوا بە پڕوپاگەندەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوانەی ڕێکلام بۆ هەندێک گژوگیا و دەرمانان دەکەن، گوایە کێش دادەبەزێنن، مەکەن، چونکە هیچیان زانستی نین و لایەنی تەندرووستییان نییە، بەڵکوو خراپیشن.
وەکو ئەوەی وەزیری تەندرووستی باسی کرد، وەزارەتەکە دەستیکردووە بە ڕاگرتن و دانانی ڕێنمایی پێویست و دەستبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە گژوگیا و دەرمانانەی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلامیان بۆ دەکرێت؛ ئەوانە هەموویان دەرمانی زیانبەخشیان تێدایە و دەبێت بە ڕێنمایی پزیشکی بەکاربهێنرێت، نابێت هەر کەسێک لە خۆیەوە بەکاریان بهێنێت، چونکە زیان بە تەندرووستییان دەگەیەنێت.
بە گوتەی سامان بەرزنجی، کێشەی قەڵەوی، کێشەی هەموو تاکێکی کۆمەڵگەیە. دڵنیام ئەوەی لاوازە و تەندرووستییەکی باشی هەیە، سوپاسی خوا دەکات کە قەڵەو نییە و، ئەوەی قەڵەویشە چۆن بیر لەوە دەکاتەوە خۆی لاواز بکاتەوە.
[1]