دوای ئەنجام دانی تیروپشکی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی ئێراق کە 22 یانە تێیدا بەشدارە دابەشی سەر دوو کۆمەڵەی 11 یانەی کران، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە وەک وەرزی ڕابردوو لە کۆمەڵەی یەکەم یاری دەکات.
بە ئەنجام دانی ئەو تیروپشکە، بڕیارە لە کۆمەڵەکەیدا لە قۆناغی یەکەم تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە 10 یاری ئەنجام بدات و لە یەکەم یاری دەستپێکی خولەکە میوانداری لە یانەی میسان دەکات لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەی، هەروەک لە دووەمین جەولەی یارییەکان و لە دەرەوەی یاریگەکەی خۆیدا دەبێتە میوانی یانەی شەرگات.
هەر لە درێژەی یارییەکان و لە جەولەی نۆیەمی یارییەکاندا، تیمەکەی یانەی پێشمەرگە چاوەڕوان دەبێت و دوا یاری ئەو قۆناغەشی لە دەرەوەی شاری #سلێمانی# و لە شاری ناسریە دەبێتە میوانی یانەی هەڵگری ناوی ئەو شارە.
=KTML_Bold=خشتەی یارییەکانی یانەی پێشمەرگە لە قۆناغی یەکەمدا=KTML_End=.
پێشمەرگە-میسان
شەرگات-پێشمەرگە
پێشمەرگە-ئەلکەرەمە
مەسافی جنوب-پێشمەرگە
پێشمەرگە-حسێن
عەفک-پێشمەرگە
پێشمەرگە-ئیتیساڵات
فەهد-پێشمەرگە
پێشمەرگە-چاوەڕوانە
پێشمەرگە-سامەڕا
ناسریە-پێشمەرگە
[1]