ناو: پەرهام
نازناو: پەرهام پەروەری
ناوی باوک: موزەفەر پەروەری
ناوی دایک: سروە سووزەنی
ساڵی لەدایکبوون: 1998
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سەقز#
$ژیاننامە$
ئێستا2023 تەمەنی 25 ساڵە و دەرچووی ئەندازیاریی مێکانیک لە زانکۆی سەنعەتی شاری #ورمێ# یە و (موزەفەر پەروەری و سروە سووزەنی) باوک و دایکی پەرهام لە نووسەرانی خانەنشینکراوی شاری سەقزن.
ئەندازیار پەرهام پەروەری پلەی سێیەمی مەلەوانیی لە ئاستی ئێراندا هەیە و چەندین خەڵاتی لە ئاستی ناوچەیی و لە بواری خوێندکاری بەدەست هێناوە. ناوبراو لە کارگەیەکی ئەندازیاری لە شاری #تاران# خەریکی کارکردن بووە.
حوکمی زیندان و دوورخرانەوەی پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی =KTML_Bold=ژن، ژیان، ئازادی=KTML_End= لەلایەن لقی 9ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پشتڕاستکرانەوەی ئەم حوکمە لە دیوانی باڵای وڵات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە پارێزەری ناوبراو ڕاگەیەنراوە.
پەرهام پەروەری لەلایەن لقی 28ی داداگی ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد، بە 10 ساڵ دوورخرانەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هۆرمۆزگان و 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەم حوکمە ڕۆژی سیشەممە، 30ی جۆزەردانی کوردی بەرانبەر بە #20-06-2023# بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەنرا.
[1]