ئەمڕۆ شەممە #25-11-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا و پەرەپێدانی بە یەکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان. [1]