پاش ئەوەی لە خولی لاوانی پلە یەکی یانەکانی ئێراق بە ئاستێکی بەرز بینران و ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا لەبەدەست هێنانی ئەنجامەکان لەگەڵ تیمەکەی لاوانی یانەی پێشمەرگە، هەردوو یاریزان (#ڕابەر جەمال# و #بڕیار عەدنان#) یاریزانانی یانەکەی شاری #سلێمانی# توانیان بگەنە ڕیزی هەڵبژاردەی لاوانی ئێراق و بانگێشتی مەشقەکانی ئەو هەڵبژاردەیە کران.
لە پاش بەشداریان لە کەمی یەکەمی مەشقەکانی ئەو هەڵبژاردەیە و وەرگرتنی پشوویەکی کوورت دووبارە هەردوو یاریزان بانگێشتی مەشقەکان کرانەوە و لە ئێستاشدا 2023 لە شاری #بەغدا# درێژە بە مەشق و ئامادەکاریەکانیان لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی ئێراق دەدەن.
سەبارەت بە بانگێشت کردنی ئەو دوو یاریزانەیان، ڕێباز سدیق ڕاهێنەری تیمی لاوانی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، تیمەکەمان چەندین یاریزانی بە توانای تێدایە و لەنێویاندا دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی ئێراق سێ یاریزانیان بانگێشت کردین بۆ ڕیزی هەڵبژاردەکەیان بەڵام بەهۆی پێکان (ئەیهاب ئیبراهیم عەزیز) یەکێک لە ئەستێرەکانمان نەیتوانی بەشداربێت و هەر بۆیە هەردوو یاریزان (ڕابەر جەمال و بڕیار عەدنان) پەیوەندیان بە مەشقەکانی هەڵبژاردەی ئێراق کردوو خۆشبەختانەش لە ئێستادا 2023 لە مەشقدان و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەشداری لەپاڵەوانێتییە دەرەکییەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە هیوادارن ئەوان وەک دوو پاڵەوان لە مەشقەکان ببینرێن و بگەنە پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەی ئێراق.
جێگەی وەبیر هێنانەوەیە لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی پلە یەکی یانەکانی ئێراق دوایی سەرکەوتنە یەک لە دوایی یەکەکانی و لە کۆی 16 یاری توانی بگاتە ڕیزی یانە نایابەکان بۆ وەرزی داهاتووی خولەکە و هەروەک پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی پلە یەکی ئێراقیشی بەدەست هێنا و بە جامی زێڕینەوە لە یاریگەی تاجی شاری بەغداوە گەڕانەوە شاری ڕۆشنبیران و بیرمەندان و شاعیران.
[1]