بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە ستافی مەشق و دەستەی ڕاهێنەرانی تیمی تۆپی پێی یانەکەیان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #29-11-20123# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێز #شێخ جەعفەر شێخ مستەفا# سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانە و (م.شێرزاد محەمەد حەسەنی سکرتێر و موسا ڕەئوف، نەشمیل محەمەد و زرنگ سەڵاح ئەندامانی دەستەی کارگێڕی) چاوی کەوت بە هەریەک لە، عەمار حسێن-ڕاهێنەری یەکەم و سەدام سەلمان ڕاهێنەری گۆڵپارێزان و مستەفا جاسمی ڕاهێنەری جەستەی تیمی تۆپی پێی یانەکەیان، هەروەک لەو دیدارە وەرزشییەدا سەرۆکی یانە پیرۆزبایی خۆی لەم ستافە نوێیە کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیان بۆ خواستن ئاماژەی بەوەشکرد کە بە گرنگییەوە چاويان لە ئەنجامەکانی یاریەکانیان دەبێت لە خولی نایابی یانەکانی ئێراق بەو پێگەیەی ئەم وەرزە جیاواز دەبێت و یانەکان ڕکابەری بۆ گەیشتن بە خولی سوپەر لیک (پیشەگەران) دەدەن.
سەرۆکی یانە پاڵپشتی یانەى بۆ دووپات کردنەوە و هیوای خواست لە جەولەی یەکەمی یارییەکان تا کۆتای سەرکەوتن لە دوایی سەرکەوتن لەگەڵ یاریزانەکان بە خاڵی گرنگەوە بگێڕنەوە بۆ یانەکەیان.
پاشان حاکم مەحمود جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد کە تیمی ئەم وەرزەیان جیاوازە و لە خولێکی جیاوازدا بەشداری دەکەن و ئاستێکی بەرزی دەبێت هەر بۆیە دەبێت پشت بە خوای گەورە یەک دەستبن و بڕوایان بەخۆیان بێت تا وەک تیمەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوانیان بە ئەنجامی کاریگەرەوە خولەکە جێبهێڵن و بگەنە ئاستی یانەکانی خولی پیشەگەران بۆ وەرزی داهاتوو.
لە کۆتایشدا ستافی ڕاهێنەران سوپاسی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆکی یانە و جێگری سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کرد کە بەردەوام پاڵپشتی لە تیمی تۆپی پێ دەکەن و بەڵێنیان دا کە بە گرنگییەوە کار بۆ گەیشتن بە خولی پیشەگەران بکەن و دڵی هاندەرانی یانەکەیان و شاری #سلێمانی# خۆش بکەن.
[1]