ناو: ئیبراهیم
نازناو: مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی-مەلا ئیبراهیم سەلیمی
ناوی باوک: سەلیم
شوێنی لەدایکبوون: شاری #پیرانشار# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
$ژیاننامە$
پێشنوێژی مزگەوتی (چوار یاری نەبیی) شاری پیرانشارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم مامۆستا کوردەی بە، (هەوڵدان دژی یەکرێزی نەتەوەیی، هاندانی خەڵک و واژۆکردنی بیاینییەی مامۆستایانی کوردستان بۆ پشتیووانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، تۆمەتبار کردووە و ئەم حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە ناوبراو ڕاگەیەنراوە).
ڕۆژی دووشەممە #21-02-2023#، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی بە دانانی بارمتەی 500 میلیۆن تمەنی، هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.
ئەو مامۆستا کوردە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراوە و لەو ماوەیەدا، لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.
ڕۆژی سێشەممە #31-01-2022#، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، بەهۆی پشتیووانی لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و دەستبەسەر کرابوو، دواتر بۆ لێپرسینەوەی ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.
لە دادگای تایبەتیی ڕۆحانییەتی #ورمێ# دا بە لە ڕێکەوتی #21-12-2023# سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا. [1]