مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە کریستییانەکانی عێراق و جیهان دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیمان بە فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان هیواخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و تەباییدا بکەنەوە.
[1]
مسعود بارزانی
24ی کانوونی یەکەمی 2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!