کریسمس، جەژنى لەدایکبوونى حەزرەتى عیسا “سڵاوى خواى لێ بێت” لە تەواوى کریستیانان لە کوردستان، عێراق و جیهان بەگشتى پیرۆز دەکەم. هیواى جەژن و پشوویەکى ئارام و کاتێکى خۆشیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، جەخت لە کولتوور و بەها باڵاکانى گەلى کوردستان لە پێکەوەژیان و لێبوردەیى و یەکترقبووڵکردن دەکەینەوە. هاووڵاتیانی کریستیان و هەموو پێکهاتە ئایینى و نەتەوەیییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان وەک هەمیشە وڵاتى هەموومان پێکەوە دەبێت.
گەلى کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە پێکەوە قوربانییان داوە، خەباتیان کردووە و ڕەنجیان کێشاوە بۆ ئەوەى بە ئازادى بژین. هەموومان تەبا و پێکەوە ئاڵنگارى و قەیرانەکان تێدەپەڕێنین و لەپێناو داهاتوویەکى باشتر بۆ نەوەکانمان، خزمەت بە گەل و وڵات دەکەین.
کریسمس لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشى.
[1]
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
24-12-202324-12-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!