ئەمڕۆ یەکشەممە
24-12-202324-12-2023 لە ڕێوڕەسمێکدا لە بەردەم بەڕێز
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پاش ئەوەى فەرمانى هەرێمییان بۆ دەرچوو، هەریەک لە بەڕێزان دادوەر جاسم جەزا جافر، دادوەر جاسم محەمەد مستەفا و دادوەر تاهیر عەلى حەسەن بۆ ئەندامیەتیى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان، سوێندى یاسایییان خوارد و دەستبەکار دەبن.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بەڕێزان سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەرى و جێگرانى و سەرۆکى داواکارى گشتى ئامادە بوون، دواى سوێندخواردن، لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سەرکەوتن بۆ دادوەرانى بەڕێز، جەختى لە پارێزگارى و پشتیووانیى تەواوى خۆى بۆ سەربەخۆییى دەسەڵاتى دادوەرى و دادگاکان کردەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە مایەى جێبەجێبوونى دادوەرى، هەروەها جێى دڵنیایى و متمانەى هاووڵاتییان.
لە چوارچێوەى بایەخدان بە دامەزراوەى دادوەریدا و بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى دەسەڵاتى دادوەرى، پاڵپشت بە بڕگەى شازدەهەم لە مادەى دەیەمى یاساى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئێراق، ژمارە یەکى ساڵى 2005ى هەموارکراو و لەبەر ڕۆشناییى داواکاریى ئەنجوومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى فەرمانى هەرێمى بۆ دامەزراندنى ئەو سێ دادوەرە بەڕێزە بۆ دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان واژۆ کردووه.
[1]