لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان #هەولێر# و #بەغدا#، #پشتیوان سادق# ڕایگەیاند، پێش یاسای بودجە، ڕێکەوتنێک لەنێوان #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و بەغدا هەبوو، کاتێک ئەو ڕێککەوتن و پڕۆژەیە چووە پەڕڵەمانی ئێراق، بەداخەوە گۆڕانکاری تێدا کرا، مەبەست تێیدا بچووککردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان بوو، ئێستا ئەوان هەست بەو هەڵەیە دەکەن کە ئەوکات کردیان، چارەسەریشی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و باشترکردنی نییەتەکانە.
هەروەها وتیشی:مەبدەئییەن ڕێککەوتنێک هەیە، بۆ ئەوەی یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، بەڵام نازانین جێبەجێ دەکرێت یاخوود نا.
دەشڵێت: بەهیواین لە ساڵی نوێدا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ببن و ئێمە بڕوامان بە گفتوگۆ هەیە، ئەگەر چارەسەری کێشەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستوور نەکرێت، بێگومان ئێراق ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.
وەزیری ئەوقاف وێڕای پیرۆزبایی لە پێکهاتەی کریستانەکان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، ڕایگەیاند، دڵخۆشین بەوەی کە کوردستان لە دێرزەمانەوە شوێنی پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەییە.
ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی پێکهاتەی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و دەشتی #نەینەوا# لە کڵێساکانی عەنکاوە لە هەولێر یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەرز ڕادەگرن. [1]