ئانۆ جەوهەرئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی کریستیانەکانی ئێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ڕایگەیاند، بڕیارەکەی
لەتیف ڕەشیدلەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری ئێراق لەبارەی کشاندنەوەی مەرسوومێکی کۆماری (کە پاتریارک لویس ساکۆی وەک سەرۆکی کڵێسەی کریستیان لەو وڵاتە ناساندبوو)، وایکردووە جەنابیان
بەغدابەغدا جێبهێڵێت و ڕوو لە
هەولێرهەولێر بکات.
دەشڵێت: سەرۆک کۆمارێک ناتوانێت یاری بە چارەنووسی کڵێسایەک بکات کە تەمەنی دوو هەزار ساڵە، ئەو کڵسایە پێشی ئەو حکومەتانە بوونیان هەبووە.
لەبارەی بوونی لویس ساکۆ لە هەولێر ئانۆ جەوهەر دەڵێت: پێشوازیکردنی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی کوردستانی لە لویس ساکۆ، ئەوە دەگەیەنێت کوردستان هەمیشە لانکەی پێکەوە ژیانە، ئەوەش دەگەیەنێت کە لە کوردستان گشت ئایین و نەتەوەکان پارێزراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی کریستانەکانی بەغدا لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دوو ملیۆن کەس بوون، ئێستا ژمارەیان ناگاتە 50 هەزار، بەشێکی زۆریان هاتنە هەرێمی کوردستان و بەشێکیشیان چوونە دەرەوەی وڵات.
دووپاتیشیکردەوە، جیاوازی لەنێوان ئێراق و هەرێمی کوردستان عەقڵیەتی حوکمڕانییە و هەرێمی کوردستان بە ئێراق بەراورد ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەشتی
نەینەوانەینەوا دیلی دەستی میلیشیاکانە.
ئانۆ جەوهەر دەشڵێت، بۆ دوورخستنەوەی ئەو میلیشیایانە لەگەڵ ڕێگای ئاشتیداین، بەڵام دەبێت پێیان بگوترێت ئەم شوێنە هیی ئێوە نییە تاکوو بۆ بەرژوەندی خۆتان بەکاریبهێنن.
[1]