لە تۆمەتی سیخوڕیکردنەوەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی.
ڕاگەیاندنکار و وەرزشوانی دیاری کوردستان، پێشتر بە تۆمەتی هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت لە ماڵەکەیدا ماوەی ساڵێک حوکمدرا.
لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ساڵی 2022،
ناڵە سوپەرناڵە سوپەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری
هەولێرهەولێر دەستگیرکرا.
دوای دوو مانگ لە دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای هەولێرەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بە ساڵێک زیندانیکردن سزادرا.
دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانیکردنەکەی، دووبارە سکاڵایەکی دیکە لەسەر ئەو ڕاگەیاندنکارە تۆمارکراو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن ئەمجارەیان سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
دوای چەند ڕۆژێک لە سەپاندنی سزاکەی، ناڵە سوپەر لە تۆمارێکی دەنگیدا سەرجەم تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە و داوایکرد
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بکات. چونکە ئەو بێ تاوانە.
تیمی پارێزەرانی ناڵە سوپەر، لە دادگای تەمیزی هەولێر، داوای دووبارە پێداچوونەوەیان کرد بە بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیکردنی ناوبراو.
ڕۆژی
24-12-202324-12-2023، دادگای تەمیزی هەولێر، بڕیاری سزادانی ناڵەسوپەری بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵوەشاندەوە و دەستبەجێ ناوبراو ئازادکرا.
[1]