سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی ئاشکرایکرد، بڕیارە گۆڕانکارى لەناو سەرکردایەتى پارتى لە
کەرکووککەرکووک بکرێت.
سەرچاوەکە بۆ
بەغدابەغدا، ئەمڕۆ شەممە
23-12-202323-12-2023 ڕایگەیاند، سەرکردایەتی بڕیاریدا دوای کۆتاییهاتنی پشووی سەری ساڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی و گەورە لە سەرکردایەتیی دەڤەری کەرکووک- گەرمیاندا بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەش کرد، ئەو گۆڕانکارییانە بەهۆی دابەزینی بەرچاوی دەنگەکانی حزبەکەوە هەیە، لەکاتێکدا ڕێژەی بەشداری کورد لەو ناوچانە ڕووى لە زیادبوون کردووە.
سەرچاوەکە باسى لەوەش کرد، چەندین سکاڵا و ناڕەزایی لەلایەن کۆمەڵێک ئەندامی حزب و کادرەکانى تۆمارکراوە و داواکراوە گۆڕانکارى لە سەرکردایەتى پارتى لە کەرکووک بکرێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 415 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!