#مەسعود بارزانی# بۆ کۆچی دوایی #سەرحەد خەلیفە یونس#، کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی کوردستان و سەرۆک هۆزی ڕۆغزایی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە کرد.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی سەرحەد خەلیفە یونس=KTML_End=
=KTML_Bold=بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان=KTML_End=
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی کوردستان و سەرۆک هۆزی ڕۆغزایی کاک (سەرحەد خەلیفە یونس)م پێگەیشت.
سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو کاک سەرحەد بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
إنا لله وإنا الیه راجعون
مسعود بارزانی
#25-12-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=