ڕۆژی چوارشەممە
15-11-202315-11-2023 لە سەڵاحەددین
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز حسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە یەکەمین کونسوڵی گشتیی وڵاتی قەتەر لە
هەولێرهەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر سڵاوی ئەمیر و سەرۆک وەزیرانی قەتەری بە سەرۆک بارزانی گەیاند و خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری بووژانەوە و ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەخاتەگەڕ.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە کونسوڵی گشتیی قەتەر کرد و پێشوازیی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەری کرد و جەختیشی لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا کردەوە.
ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
[1]