ڕۆژى شەممە
25-11-202325-11-2023، وەفدێکى باڵاى
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتى
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی و وەفدی یاوەرى لە مەکتەبى سیاسى، سەردانى مەکۆى سەرەکى
بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەی گۆڕانیان لە شارى
سلێمانیسلێمانی کرد و، لەلایەن وەفدی باڵاى بزووتنەوەى گۆڕان بە سەرۆکایەتى
مستەفا سەید قادرمستەفا سەید قادر و وەفدی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتى نیشتمانى پیشوازیان لێ کرا. لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکى گرنگ و هەستیارى پەیوەندیدار بە ژیان و گوزەرانى خەڵک و دۆسیەى سیاسى، ئیدارى و ئەمنى ناوچەکە و ئێراق و هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
پرسى یەکخستنى نێوماڵى کورد و ئامادەکردنى نەخشەڕێگایەکى هاوبەشى کوردستانى بۆ پەیوەندى و مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراق و ناوچەکە و حکومڕانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەسەر کرا، هەروەک جەختکرایەوە لەو پەشێوى و ئاڵۆزیانەى لە ناوچەکە هەیە، هەوڵبدرێت کورد نەچێتە سەنگەربەندى نێوان لایەنە ناکۆکەکان و ئاساییش و ئارامى هەرێمى کوردستان و هاووڵاتییان لە هەر ئەگەرێکى نەخوازراو بپارێزرێت.
هاوکات دۆخى ژیان و بژێوى هاووڵاتییان و کاریگەرى قەیرانى دارایی لەسەر مووچەخۆران و مامۆستایان بەشێکى گرنگى کۆبوونەوەکەى پێکهێنا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتى ئیتیحادى بگەنە خاڵى هاوبەش و ڕێککەوتن بۆ چارەسەرى کێشەى پشکى هەرێم و دابینکردنى مووچە لە کاتى خۆیدا، ئەمەش لەپێناو دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى خوێندن لە سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و
هەڵەبجەهەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ چارەسەرى کێشەکانى تەندرووستى و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.
کۆبوونەوەکە، هەڵوەستەى لەسەر پرسى هەڵبژاردنەکان کرد، هەردوولا جەختیان کردەوە لەوەى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لە وادەى خۆیدا ئەنجامبدرێت و ئاستەنگەکانى بەردەمى لاببرێن، بەتایبەت کە هەرێمى کوردستان لە بەردەم بۆشایی هەندێک لە دامەزراوە شەرعیەکانیدایە، هەروەها هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانیش لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست تا هانى زیاتری هاووڵاتییانى کورد بدات بۆ بەشداریکردنى کارا لە پڕۆسەکەدا.
[1]