ئەمڕۆ شەممە
25-11-202325-11-2023 بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستانکۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد و لەلایەن مامۆستا
عەلی باپیرعەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و وەفدێکی باڵای کۆمەڵی دادگەرییەوە پێشوازی لێ کرا .
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی هەرێم و ئێراق و ناوچەکە کراو جەختیش کرایەوە لە پێویستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان، هەموو لایەنەکانیش پێکەوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی بژێوی هاووڵاتییان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەتیی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری بە پەرۆشەوە دڵنیایان کردەوە لە درێژەدان بە گفتوگۆ و دیالۆگی نیشتمانیی لە هەرێم بە شێوەیەک لە بەرانبەر پرسە چارەنووسسازەکان کۆدەنگی نیشتمانیی درووست بکرێت و یەک وتاری نیشتمانیی ئاڕاستەی
بەغدابەغدا بکرێت کە سەرچاوەکەی دیدگای باڵای کوردستانی بێت کە بۆ ئەوەش یەکخستنی هەوڵەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پەیوەندی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە پێویست زانرا.
دۆخی نەخوازراوی ناوچەکە، پرسی هەڵبژاردن دوو تەوەری تری کۆبوونەوەکە بوون کە بەوردی تاوتوێکران و دووپات لە پاراستنی سەقامگیری ئاساییش و ئارامی هەرێم، لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن کرایەوە بە شێوەیەک هەموو هەوڵەکان بخرێنە گەڕ تا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەمووان بێت لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا جەخت لەسەر برەودان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی هەردوولا کرایەوە.
[1]