قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە وەفدێکی باڵای سەربازی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە ڕاوێژکاری بەرگریی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە،
22-11-202322-11-2023 لە
هەولێرهەولێر بەڕێوەچوو و کونسوڵی گشتیی بەریتانیاش بە وەکالەت ئامادەی بوو، باسی دۆخی ناوخۆی هەرێم و پڕۆسەی ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا. جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند لێکتێگەیشتنی باش درووست بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆبوونەوەکانی ئەم دوایەی نێوان هەردوو لایەنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان ئەرێنی بوون.
ئاماژەی بەوەشدا هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەن و گەشبینین بەم نزیکانە بەتەواوی کێشەکانی وەزارت بە هاوکاری و پشتیووانی هەموو لایەک چارەسەر بکرێن و ئەمەش ڕەوتی چاکسازییەکان لە هێزەکانی پێشمەرگە خێراتر دەکات.
لەمبارەیەوە وەفدی باڵای سەربازی بەریتانیا پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش بۆ بەردەوامیی چاکسازییەکانی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و ئێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەردوولا جەختیان کردەوە کە پێویستە حکومەت و لایەنە ئێراقییەکان هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەرچەشنە هەنگاو و جوڵەیەک کە ببێتە هۆی بارگرژی و ناسەقامگیری لە ئێراقدا. هەردوولاش هاوڕابوون کە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئێراق و هەرێمی کوردستان گرنگە بۆ پاراستنی ئاساییش و سەقامگیری ئێراق.
[1]