قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە لیۆ جیۆن، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری گەلی چین لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بە تایبەت لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و خوێندنی پیشەیی تاوتوێ کران.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی پێنج شەمە،
16-11-202316-11-2023 لە
هەولێرهەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی چین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و بە تایبەتیش لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش پشتیووانی خۆی و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی بۆ هەرجۆرە هاوکارییەک دەربڕی.
هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان کرد لەسەر بنەمای ئەو تێگەیشتنەی سەرۆک مام جەلال وەک دامەزرێنەری پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی کورد و گەلی چین هەیبوو.
هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی بە تایبەتیی جەختی کردەوە لەسەر پێکەوەکارکردن بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەڕووی بازرگانی و پیشەسازی و پێشخستنی بواری تەکنەلۆجیا و ئای تی لە هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی چینیش ئامادەیی دەربڕی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان کار بکات بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەو بوارانەدا. ئاماژەی بەوەشکرد لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی چینی لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە و کاریش دەکەن کە پەیوەندیی ئەکادیمی لەنێوان زانکۆکانی چین و کوردستاندا درووست بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیدان بە پەیوەندیی کلتوری و ڕۆشنبیری لەنێوان شارەکانی چین و کوردستان کرا. کونسوڵی چین بە تایبەتیی سەرسامی خۆی بە شاری
سلێمانیسلێمانی دەربڕی کە ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لەڕووی ڕۆشنبیری و کلتورییەوە هەیە. ڕاشیگەیاند کاردەکات بۆ درووستکردنی پەیوەندیی کلتوری و ڕۆشنبیری لەنێوان سلێمانی و یەکێک لە شارەکانی وڵاتی چین.
هەر لەم چوارچێوەیەدا و بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کونسوڵخانەی چین ڕاستەوخۆ ڤیزە بە هاووڵاتییانی هەرێم بدات تا بە مەبەستی جۆراوجۆر سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.
[1]