#سەعدی ئەحمەد پیرە# وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسحیەکانی جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان و عیراق بەتایبەتی دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە:=KTML_End=
بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت) پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی خۆشک و برا مەسحیەکانی جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان و عیراق بەتایبەتی دەکەین، هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لەوڵاتەکەمان و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان ئاین و ئاینزا و پێکهاتە جیاجیاکان، هاوکات دەستپێکێک بێت بۆ کۆتایی هێنان بەئاوارەیی و نەهامەتیەکانی هاوڵاتیانی مەسیحی لە کوردستان و عیراق و بگەرێنەوە بۆ زێدی خۆیان، تیرۆریستان و تاریکپەرەستانی داعش-یش بۆ بەیەکجاری لەناوبچن. [1]
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=