ئەمڕۆ هەینى #29-12-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز زاگرۆس فەتاح ئاغا، بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خاتوو (تەڵا قادر ئاغا)ى دایکیان و یادگار و هاوسەرى شەهیدى قارەمان فەتاح ئاغاى سیوەیل، پرسە و سەرەخۆشى لە خۆى و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دەربڕینى هاوسۆزى و هاوخەمى، هیواى خواست خواى مەزن گیانى خوالێخۆشبوو بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە خانەوادەى نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرى شەهید فەتاح ئاغا و کەسوکار و خزمانى ببەخشێت.
لاى خۆیەوە بەڕێز زاگرۆس فەتاح ئاغا سوپاس و پێزانینى خۆى و خانەوادە بەڕێزەکەیانى بۆ پەیوەندى و هاوبەشیى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕى. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=