بزنی بە ماڵی ساحێبی ناگا.
ساحێب: خاوەن. بۆ شوانێکی خراپ ڕەفتار بەکاردێت کە مەڕ و ماڵات خراپ بلەوەڕێنێت، لە شاخ هەر ڕۆژەی دوو سەری لێ ون بێت یان سێ سەری ئاو بیبات و گورگ بیخوات، واتە خەمی ماڵاتی نەبێت، بۆ کەسێکی خەمسارد بەکاردێت کە پشتی بە ماڵ و حاڵی کەسەوە نەیەشێت و بەهەدەری بدات. [1]