بمبەرە ناو خەنجەران، مەمبەرە ناو خەبەران.
بمبەرە ناو خەنجەران، مەمبەرە ناو کەسەران.
خەنجەر: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لەکاتی جەنگدا بەکاردێت، تیغێکی پانی دەم تیژ و مشتوویەکی پڕبەدەستی هەیە، خەبەر: هەواڵ. کەسەر: خەم و پەژارە (فەرهەنگی خاڵ) ، مەبەست لەوەی کە مردن یان کوشتن لە قسە و قسەڵۆکی خەڵکی خۆشترە و ئابڕووچونی لە دوا نییە. [1]