بووک لەسەر زین ڕسق و نسیب.
زین: دەرستکارێکە لە چەرم و تەختە درووستدەکرێت، لەسەر پشتی وڵاخ دادەنرێت و سوار لەسەری دادەنیشێت (فەرهەنگی خاڵ)، ڕسق: بژێویی، نسیب: بەخت یان بەش (فەرهەنگی وشەنامە)، لە کوردەواردا وەک نەریت لە مێژوویەکی دێرینەوە بووک بە وڵاخ دەگوازرێتەوە، ماڵی زاوا خۆیان و بەختیان بووک باش دەبێت یان خراپ. واتە: هەر کەسە بەختی خۆی ئیش و کاری باش دەبێت یان خراپ.[1]