بووکێ مە خێری خێری
نەرمە قسان ڕادێڵی
بەشی زاوای ناهێڵی
ڕادێڵی: ڕایەڵە یان ڕاهێڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، مەبەست لە درێژکردنەوەی قسەیە لەکاتی گفتوگۆدا، خێر: چاکەکاریی، هەندێک کەس لە کاتی قسەکردندن و گفتوگۆدا بێجگە لەخۆی دەرفەت بە کەس نادات بدوێت، بۆ تازە بووکێک بەکاردێت بەناوی قسەی چاکە و خێرەوە، دەرفەت بە زاوا نەدات قسەبکات.[1]