پیاوی فەقیر کفر بکات، خوا نانی دەبرێت، پێغەمبەر دۆ.
کفر: مەبەست لە دەربڕینی وتەیەکە لە دژ ئایین و خواوەند بێت. نان و دۆ: سادەترین خۆراکی ژەمی کەسانی هەژار و نەدارە. واتە: پیاوی هەژار لە کۆمەڵگەدا لەسەر شتێکی بچووک بدوێت و خەڵکی قسەکانی بە دڵ نەبێت، لەسەری دەیکەن بە فەرتەنە و تووشی نەهامەتییەکی دەکەن. [1]