تەڕە نەبێ، شێلمیش تەڕەیە.
تەڕە: مەبەست لە سەوزەیە وەک کەوەر و کەرەوز، شێلم: بنجێکە گەلایەکی سەوزی هەیە، وەک سەوزەوایە، لەناو زەویشدا سەلکێک دەگرێت، واتە: گەر سەوزە نەبێت، دەکرێت بەناچاری گەڵای شێلم وەک سەوزە بخورێت، بۆ شتێک بەکاردێت کە لە ناچاریی و نەبوونیدا جێگەی شتێکی تر بگرێتەوە. [1]