تەیرەک گۆت: بوار پەپۆکم. پایزێ باشوکم، هاوینێ خودێ دەزانێ لە چ پەلۆکم.
بوار: مەبەست لە وەرزی بەهارە، پەپۆک: کڵۆڵ و بێ چارە. باشوک: واشە باڵندەیەکی بچووکی ڕاوکەر و بەزۆری چۆلەکە دەگرێت، پەلۆک: گیای ئاڵەکۆک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، باڵندە دەڵێت: لە وەرزی بەهاردا بێچارەم، لە پایزدا وەک واشە وام و ڕاو دەکەم، لە وەرزی هاوینیشدا خوا دەزێت لەسەر چڵی کام ئاڵەکۆکم. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەئاسانی دەست نەکەوێت. [1]