ناونیشان: ژیانی هونەری مامۆستا قالە مەڕە
ئامادەکردنی:
هیوا ساعدیهیوا ساعدی
قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە
قالە مەڕەقالە مەڕە ھونەرمەندی شمشاڵژەن، ساڵی
1925 زایینی بەرانبەر بە (1ی سەرماوەزی
1304 کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی
کولیجەکولیجە سەر بە
بۆکانبۆکان ھاتووەتە دنیایەوە. باوکی ناوی محەمەد بووە و لەلایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قالەمەڕەی پێ بەخشیوە. لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی
کرماشانکرماشان ،
سنەسنە ،
تارانتاران ،
مەھابادمەھاباد و
ورمێورمێ بە دەنگی سحراوی و ئاسمانی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و ڕەسەنی پێشکەش کرد و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە.
دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەگەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد
حەسەن زیرەکحەسەن زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتیی دەدا.
قالەمەڕە باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی 6 ساڵانیدا کۆچی دوایی کردووە. ھەر وەک خۆی دەڵێت: (تەواوی ژیانی بە ناڕەحەتی و برسێتی و چارەڕەشی تێپەڕ کردووە.)
ساڵی 1945-1946 پەیوەندی بە کۆماری کوردستانەوە گرتووە و دۆستایەتییەکی نزیکیشی لەگەڵ نەمران
ھەژار موکریانیھەژار موکریانی و
ھێمن موکریانیھێمن موکریانی دا ھەبووە. لە دوای لە سێدارە درانی پێشەوا
قازی محەمەدقازی محەمەد ی سەرۆک کۆمار، قاچاغ دەبێت و ھانا دەباتە ئەشکەوتی گوڵاڵە، یان پەنای دەباتە ماڵی عەباس ئاغای
سەرکەپکانسەرکەپکان و ئەحمەد ئاغای
کۆیەکۆیە . ساڵانی 1967-1968 بووەتە ھاوڕێی
مەلا ئاوارەمەلا ئاوارە و مەلا مەحموودی زەنگەنە و
سلێمانی موعینیسلێمانی موعینی . ھەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆکان. . ھونەرمەند قالەمەڕە ھەمیشە لە خەباتی کورددا بەشداری کردووە و ھاوڕێ و ھاوشانی تێکۆشەران بووە.
گرینگی شمشاڵەکەی قالەمەڕە لە ئاستێک دایە کە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری مۆسیقا نە تەنیا نەیانتوانیوە خۆ لە ھونەرەکەی لادەن بەڵکوو تەنانەت وەک بلیمەتێک باسی قالەمەڕ دەکەن.
بۆ نموونە مامۆستا
ئەنوەر قەرەداغیئەنوەر قەرەداغی سەبارەت بە قالەمەڕە دەڵێت: (پەنجەکانی مامەقالە پەنجەیەکی کوورتی ڕەسەن، پەنجەیەکە کەوا ئێمە کەم کەس ھەیە بەم شێوازە بتوانین دەستی بۆ درێژ بکەین زۆر پێویستە ئێمە بەو پەڕی ڕێزەوە بەو پەڕی گەورەییەوە بڕوانینە مامە قالە تەجرەبەی ژیانی ئەو بکەینە نووسراوێک لە پەرتووکەکاندا بڵاوی بکەینەوە، نەوەکانی داھاتوومان دەیان ماجستەرنامە و دکتۆرا نامەی لە سەری بنووسن.)
ھەروەھا مامۆستا
ع.ج. سەگرمەع.ج. سەگرمە ش لەسەر ھونەری قالەمەڕە ئاوا دەبێژێت: (قالەمەڕە شمشاڵژەنێکی بەتوانا و لێھاتووە، شارەزاییەکی زۆری لە موزیکی کوردی دا ھەیە شارەزاییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە نیو سەدە ژەنینی ئەو ئامێرە. دەتوانم بڵێم لووتکەی ژەنینی ئامێری شمشاڵ لە موزیکی کوردیدا لە ژەنینەکەی قالەمەڕە دایە. ھەروەھا دەتوانم بە حەسەن زیرەکی بەناوبانگی بەراورد بکەم و بڵێم ئەگەر حەسەن زیرەک بەتواناترین و بەناوبانگترین گۆرانیبێژی میللی مووزیکی کوردی سەدەی بیستەم بووبێت، ئەوا قالەمەڕەش بە دڵنیاییەوە چاکترین شمشاڵ ژەنی موزیکی کوردی سەدەی بیستەمە.)
مامۆستا
حسێن یوسف زەمانیحسێن یوسف زەمانی ، مۆسیقاری بەناوبانگی کوردیش دەیان جار لەسەر ھونەر و بلیمەتی قالەمەڕە دواوە.
قالەمەڕە لە ماوەی ساڵانی کارو ڕاژەی هونەری خۆیدا لە زۆربەی میهرەجانە گرنگەکانی بواری هونەری موزیک لە وڵاتی ئێراندا بەشداریکردووە، لەوانەش (میهرەجانی موزیکی فەجر لە تاران، میهرەجانی موزیکی ناوچەکانی ئێران لەکرمان و لە بۆنەو میهرەجانەکانی سنە، کرماشان
ئیلامئیلام ، ورمێ، مەهاباد،
سەقزسەقز ، بۆکان و لەشارەکانی
هەولێرهەولێر و
سلێمانسلێمان ی لە هەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بەدەستهێناوە. هەروەها لە زۆربەی ئەو میهرەجانانە تابلۆی سوپاس و ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.
هونەرمەندی ناوبراو لەدوو دەیەی ڕابردوودا لەسەر بانگهێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی هەرە زۆری ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە لە زانکۆ جۆراوجۆرەکان ئامادە بووە و بەدەنگی بەسۆز و ئەفسوناوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی ڕازاندۆتەوە.
ھونەرمەندی میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان (قادر عەبدوڵڵا زادە) ناسراو بە (قالە مەڕە) ، شەوی پێنجشەممە 21ی ئایاری
2009 لە کاژمێر 22:15 لە تەمەنی 84 ساڵییدا بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لەماڵەکەی خۆی لەشەقامی مامۆستا هێمن لە شاری بۆکان کۆچی دواییکرد و ڕۆژی دواتر، هەینی ڕێکەوتی 22-50-2009، یانێ 31ی گوڵانی ساڵی 88ی هە تاوی بە بەشداری هەزاران کەس لەهاووڵاتییانی بۆکان و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی لەسەر وەسێتی خۆی لەداوێنی ناڵەشکێنە لە تەنیشت گۆڕی هونەرمەندی مەزن حەسەن زیرەک بەداوێنی دایکی نیشتمان سپێردرا ڕۆحی شادبێ و هەرمانی زیندوو.
[1]
02-01-202402-01-2024