ئەحمەد حاجی ڕەشیدئەحمەد حاجی ڕەشید، پەڕڵەمانتارى پێشووى ئێراق دەڵێت: هیچ کێشەیەکى دارایی لە هەرێمى کوردستان نییە، ئەوەى هەیە حکوومەتى هەرێمە قەیرانى درووستکردووە و مووچە دابەش ناکات.
ئەحمەد حاجى ڕەشید دەشڵێت: تا ئێستا پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم نەوت لەناوخۆ دەفرۆشن و لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە بۆ تورکیا و ئێرانیشى دەنێرن، کە ئەمەش داهاتى هەیە، بەڵام حکومەت نایداتە مووچە بۆ فەرمانبەران.
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت ڕێگەچارە بۆ ئەو قەیرانە ئابوورییەی ئێستا بدۆزێتەوە، بەهۆی خواستی بەردەوامیدان بە ئیمتیازات و دزییەکانى خۆیان.
ڕەشید هێمای بۆ ئەوەش کرد، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ساڵێکی تری سەختی دارایی دەبێتەوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتى ئێراق نەگاتە ڕێککەوتنێکی خێرا.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 430 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!