چوومە ناو خەڵکی بیانی، لێم ڕابوو کافرسانی.
هەموو کەسێک بەهای مرۆڤبوونی لەو جێگەیەدا دەردەکەوێت کە لێی دەژیی و ساڵانێک باوانی لەوێ ژیاون، شوێن بەها بە مرۆڤ دەدات، جێگەی نەناسراو بەهای مرۆڤبوون وندەکات. واتە: مرۆڤ لە جێگەی نەناسراودا نرخی نازانرێت، هەر پێگە و ڕێگەیەکی هەبێت.[1]