خزم و خوێش بۆ تەنگانە، بێگانەش کاتی نانە.
خزم و خوێش: خزم و کەس. لە کۆمەڵگەدا هەموو کەسێک تووشی خۆشی و ناخۆشی دەبێت، لە کاتی خۆشیدا دۆست و دوژمن لەگەڵتە، بەڵام لە تەنگەتاویدا تەنیان خزم لە پشتتە. واتە: لە تەنگانەدا خزم هەمیشە فریاتدەکەوێت و بەهاناتەوە دێت، بەڵام کەسی بێگانە تەنیان لەکاتی خۆشیدا لەگەڵتدایە.
[1]