تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەندرێن# ئەم وەرزە ئامادەکارییەکی پێویستی کرد بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، دوای ئەنجامدانی هەشت یاری یانەکە خاوەنی 13خاڵە و سێ یاری براوە بووە و 3 یاری یەکسان بووە و 3 یاریش دۆڕاوە، لە دواین یاری یانەکەش بەرانبەر #یانەی وەرزشی ئاکرێ# دڵشاد مەعروفی ڕاهێنەری یانەکە بە فەرمی دەست لە کارکێشانەوەی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە ڕاگەیاند، کارگێڕیی یانەی هەندرێن لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە فەرمی بڕیاریدا بە دەستنیشان کردنی ڕەوەند عەبدولخالق ڕاهێنەری لاوی لاوانی یانەی هەولێر بۆ ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەکە، لە ئێستادا 2024 ستافی ڕاهێنەرانی تازەی یانەکە بە گوڕ وتینێکی زۆرەوە دەستیان بە ئەنجامدانی یەکە مەشقیەکان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن تیپەکە سەرلەنوێ ڕێکبەخنەوە و بتوانن کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوەی بکەن، یانەی هەندرێن یەکێک لە تیپە بەهێزەکانی کوردستانە و بەردەوام لە وەرزەکانی ڕابردووی خولی نایابی یانەکانی کوردستان یەکێک لە یانە ڕکابەرەکان بوووە، ئەم وەرزە یانەکە کۆمەڵێک یاریزانی تازەی هێناوەتە ڕیزی یانەکە بۆ ئەوەی بتوانن بەم یاریزانانە شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بکەن لە یارییەکانی ڕابردوو، یاریزانانی یانەکەش خاوەن ڕوحیەتێکی بەرزە و سەرۆکی یانەکەش بەردەوام لەسەر هێڵی یاریگای پشتی یاریزانانی دەگرێت و هانی تیپەکە دەدات لە ڕووی ماددی و مەعنەوی، بۆیە ئامانجی کارگێڕیی تیپەکە گەڕانەوەیە بۆ ڕیزی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەکان، لە یەکەم یاریشدا لەگەڵ یانەکە لە بەرانبەر هەولێر براوە بوو، سێ خاڵی گرنگی بۆ یانەکە بەدەستهێنا.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 282 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!