ناونیشان: $بە ناوی کوردستان حیزبی ژ.ک لە کرماشان$
ناوەرۆک: وتاری مێژوویی
ئامادەکردنی: کۆسار سەرداری
$درێژەی بابەت$
لە بارودۆخی سیاسیی دوای مانگی6 ی 1941ز، گۆڕانکارییە فکری و کۆمەڵایەتییەکان و گەشەکردنی چالاکییە حیزبییەکان لە ئێران نۆینەرایەتی حیزبی ژ.ک لە #مەهاباد# ەوە گەیشتە شارەکانی (#سنە# ، #کرماشان# و #لوڕستان# ) و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر گەشەی دەسەند، سەرۆکایەتیی نوێنەرایەتییەکانی سنە تا کرماشان و لوڕستانیش لە ئەستۆی (میرزا عەبدوڵڵا مودەبیر) ، کە ناسراو بە ئاغا گەورە بوو، میرزا عەبدوڵڵا لە هاوڕێ نزیکەکانی (لنین، مائۆتسە و ئەبولقاسمی لاهوتی- ابوالقاسم لاهوتی) بوو، لەگەڵ ئەوانەدا هەمیشە دانیشتی هەبووە.
باڵی ژ.ک لە کرماشان کۆمەڵێک خوێندەوار و زانا، لە بواری سیاسەت سەرپەرشتییان دەکرد، یەک لەوانە، (میرزا ئیبراهیم خان نادری) بوو، لە کەسایەتییە نەناسراوەکان کە لە بواری سیاسەت زۆر زیرەک و هەروەها سکرتێریی ژ.ک لە ئەستۆیدا بوو و چالاکیی خۆی دەکرد.
هاوکات مامۆستا (شێخ حەمە تاهیری هاشمی -سید محەمەد طاهر هاشمی) سەرۆکایەتیی ناوچەی کرماشاهانی بوو (کرماشاهان بریتییە لە پارێزگاکانی ئێستای کرماشان و #ئیلام# و ناوچەی هەورامان) .
شێخ حەمە تایەری هاشمی بێجگە لەوە یەک لە دادوەرەکانی ناوچەی کرماشاهان بوو.
(ڕەشیدی باجەلان) کە پارێزەری دادگا لە ئێراق و نیشتەجێی لە #خانەقین# بوو، دەستنیشانکراو بە ناونیشانی سەرۆکایەتی حیزبی ژ.ک لە خانەقین هەروەها بەرپرسی پەیوەندییەکانی نوێنەرایەتییەکان لە شارە جیاوازەکان لە #بەغدا# و هەتا کرماشان و خانەقین و...هتد بە ئەو سپێردرا بوو، ڕەشیدی باجەلان شارەزایی زۆریشی لە سیاسەت و کاروباری فەرهەنگی و کولتووری هەبوو.
کوورتە باسێک لە بارەی میرزا ئیبراهیم خانی نادری:
بە داخەوە لەنێو کۆمەڵگە نەناسراو مایەوە بەڵام چالاکی و خەباتی زۆری هەبووە بوو کوردستان.
ناوبراو کوڕی فەیزۆڵا نادری لە ساڵی1912 لە دایکبووە، لە ڕەچەڵەکدا خەڵکی کرماشان بوون و بەزاراوەی کەڵهوڕی (فەیلی) قسە دەکەن. بە گوێرەی وتەکانی بنەماڵەی و هاوڕێیانی میرزا ئیبراهیم خان، تەواوی ژیانی لە هەوڵدان و خوێندن و شۆڕش و تاقەت لە هەموو بوارەکاندا بووە و هێندێک کەس دەڵێن لەم بوارانەدا قەرینەی ئەبولقاسمی لاهووتی بووە.
ناوبراو خوێندنی لە کرماشان و بەغدا و ئەوروپا تەواوکرد و دەرچووی بەشی مافناسی و ئەندامی لژیونی زانکۆی فەرەنسە بوو، ماوەیەکیش لە کۆلێژی سەربازی #تاران# و مامۆستای مێژوو بوو.
پاش ماوەیەک هاتووەتەوە بۆ کرماشان و هاوسەرگیری کردووە و بوو بە خاوەنی کچێک.
لە بەشی کاروباری کارەبا و ئێلێکتریسیتە شارەرەزا بوو و لە کرماشان شۆێنێکی چاک کردنەوەی کەلووپەلی کارەبایی دامەزراند.
ئەوەندە درێژەی نەخایاند کە شەڕی دووەمی جیهانی دەستی پێ کرد و هەموو شتێک گۆڕرا و حیزبە سیاسییەکان چالاکیان دەست پێ کرد.
میرزا ئیبراهیم خان دەستی لە ژیانی ئاسایی و خێزانی کێشا و سەفەرەکانی خۆی لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەستپێکرد ( دوای ساڵانی1943-1944) کە بووە بەهۆی ئەوە کەشارەزایی لە هەموو زاراوەکانی کوردی و فێربوونی زمانی ئینگلیزی، هەروەها زمانەکانی فارسی و عەرەبی و فەرەنسی کە زمانی خوێندنی بوو دەزانی.
ئەو کاتە کە پێشەوای نەمر لە مەهاباد کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند لەگەڵ (میرزا عەبدوڵڵا مۆدەبر) بەرەو مەهاباد بە ڕێ کەوتن و لە نێۆ حکومەتی کۆماری کوردستان لە لایان پێشەوا بوو بە بەڕێوبەری فەرهەنگ و کولتووری کوردستان، هاوکات پلەی سەرهەنگی لە بەشی سەربازیشی پێدرا، هەروەها یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی نزیک بە پێشەوا بوو و لە ڕۆژنامەکانی کوردستان و گەلاوێژ و کوێستان (کوهستان) کە لە تاران بە فارسی چاپ دەکرا بابەتی دەنووسی.
زنجیرە بابەتەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی کە بە فارسی لە ڕۆژنامەی کوێستان (کوهستان) چاپ دەکرا نووسەری میرزا ئیبراهیم خانی نادری بوو.
(بێجگە لە میرزا ئیبراهیمی خوا لێ خۆشبوو یەدۆڵڵا ڕەزایی کوڕی عەوڵا خانی زەیغەمەڵسوڵتان کە بەرپرسی کۆمەڵەی ژ.ک لە ناوچەی کەڵهوڕ بوو لەو کاتە لەگەڵ ڕۆژنامەی گەلاوێژ هاوکاری دەکرد و هۆنراوە و زانستە کانی خۆی بە زاراوەی کەڵهوڕی دەنووسی)
پڕۆژەی لاوانی پێشڕەو کاری میرزا ئیبراهیم بوو کە بە هاوکاری ئەنوەری دڵسۆز، مامۆستا سەید حەمەی ئەیوبیان، سدیقی ئەنجیری، مەحموودی مەحدود، عزەت عەبدولعەزیز و...هند ئەنجام درا.
پێشنیاری گۆڤاری ژیانەوەی بە وەزارەت خانە دا بەڵام پەسند نەکرا و دوای ماوەیەک گۆڤاری ( (دەنگی کوردی) ) دامەزراند کە دوایین ژمارەی ڕووخاندنی حکومەتی کۆماری کوردستان بوو.
لەگەڵ کۆتایی هاتنی حکومەت، ناوبراو و سەید حەمەی ئەیوبیان وەزیری تەندرووستی و جێگری قازی محەمەد و چەند کەسی دیکە دەستبەسەر کران و دوای دادگایی کردن 2 ساڵ زیندانی پێ درا.
دوای دوو ساڵ کە ئازادکرا بە بۆنەی ئەوە کە لە ژێڕ چاوەدێری دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ئیران بوو ماوەیەک لە تەورێز لە ماڵی سکرتێری پێشووی خۆی بەسەربرد، کە لە ژنانی کوردی جوول بوو و هاوژینەکەشی لە هاوڕێیانی نزیکی وی بوو.
پاش ماوەیەک لە ساڵی 1951، مەجاڵێکی دەستکەوت و ڕۆیشتە سووریا کە لەلایەن حوسنی زەعیم برازلی کە یەک لە ڕاوێژکارانی سەرۆکی سووریا بوو کە دواتریش خۆی بوو بە سەرۆک، پێشوازی گەرمی لێ کرا و پلەی ئەفسەری لە هێزی ئاسمانی سووریای پێ درا، پاش ماوەیەک دووبارە هاوسەرگیری کردەوە و بوو بە خاوەنی چەند ڕۆڵەیەک و ژیانێکی ئاسایی گرتە بەر و دوای ماوەیەک گەیشتە پلەی سەر لەشکەری.
لە ساڵی 1957، میرزا ئیبراهیم خانی نادری لە کوردەکانی ڕوژئاوای کوردستان دەیانویست شۆڕشی نەتەوەیی دەست پێ بکەن و خاکی خۆیان لە ڕژیمی داگیرکەری سووریا ئازادبکەن، بەڵام حکومەتی سووریا ئاگاداری ئەم بابەتە بوو فڕۆکەکەی میرزا ئیبراهیمیان نوقسان کرد و ناوبراو لە کاتی فڕین تووشی کێشەکرا و فڕۆکەکەی کەوتەخوارەوە و بە داخەوە شەهید کرا و لە دیمەشق بە خاک سپێردرا.
شیخ حەمە تایری هاشمی دوای ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژ.ک تووشی کێشە بوو و بەم بۆنەیە نەۆیشتەوە مەهاباد و دواتر بە گشتی لە کاروباری سیاسی لای دا و پاش ماوەی ژیانی بە خوێندن و مامۆستایی و توێژینەوە و نووسینی پەرتووک گوزەراند.
یەکێک لە پەرتووکەکانی ناوی ( ( اظر من الشمس) ) کە بەناوبانگە.[1]
#15-07-2023#