ڕۆژی چوارشەممە
03-01-202403-01-2024 لە سەڵاحەددین
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئێراق و دوایین پێشهات و هەڕەشە ئەمنییەکانی سەر ئێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ئێراق و هەماهەنگیی لایەنە براوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان و هەروەها پێویستیی دابینکردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ئێراق.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 307 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!