دوای سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان#، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی سکرتێری یەکێتی ئافرەتان کراو #زیبا تەها# شاھین وەک سکرتێری نوێ لە شوێنی دکتۆر #ڤیان سلێمان# دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ #03-01-2024# بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ (مەحموود محەمەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ھەڤاڵ (#هیوا ئەحمەد مستەفا#) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان و ھەڤاڵ (شیلان شێخ جەعفەر) بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و ھەڤاڵانی بەش و نوێنەرانی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون و بەشی کارگێڕی و دارایی و دادگا، لە مەراسیمێک دا ئاڵوگۆڕی سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدرا.
لە وتەیەکدا ھەڤاڵ (ھیوا ئەحمەد مستەفا) دەست خۆشی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی پێشوو کرد کە کار و ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی باش ڕاپەراند و پاڵپشتی و پشتیووانی بۆ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی نوێ خواست لە کارەکانیان.
دوای سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم، ھەڤاڵ (زیبا تەھا شاھین) وەک سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ھەڤاڵانی ھەڵبژێردراوی مەکتەبی سکرتاریەت دەست بەکار بوون.
لە بەشێکی تری مەراسیمەکە سوپاس و پێزانینی مەکتەبی سیاسی و بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان، پێشکەش بە ھەڤاڵ (د.ڤیان سلێمان) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێری پێشووی یەکێتییەکە کرا، کە ماوەیەک بە سەرکەوتووانە کارەکانی وەک سکرتێر ڕاپەڕاندووە. [1]