سێیەمین خولی باسکەی فلیکۆم بۆ فلیپینیەکان لە کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ لە هەولێر بەڕێوەچوو و بەکۆتا هات، وردەکارییەکان لەلایەن داوەری باسکەی کورد شۆڕشڤان نامیقە کە یارییەکانی بەڕێوە بردووە.
شۆڕشڤان نامیق زیاتر باسی خولەکەی کرد و وتی: ئەم چوار تیپە لە ماوەی ئەم سێ مانگە زیاتر لە (5) جار ڕووبەڕووی یەکتردەبنەوە، بێگومان وەک ڕێکخراوێک لە کوردستان بۆ خۆیان درووستیان کردووە و پاڵپشتی لەنێو خۆیانە، بەسەرپەرشتی قونسڵی فەخری فلیپین لە هەرێمی کوردستان (فەلاح ئەنوەر) دەبێت، بێگومان لە کۆتایی خولەکە مەدالیا و جام و بڕوانامەی ڕێزلێنان دابەشدەکرێت، هەروەها لە هەموو یارییەک باشترین یاریزان دەستنیشان دەکرێت، جگە لەوەش لەیاری باسکەی فلیپیینیەکان هەندێک یاسای تایبەت بەخۆیان هەیە لەم خولەیە پەیڕەوی دەکەن.
لە کۆتایی شۆڕشڤان نامیق وتی: بۆ ئەمساڵ 2024 من و داوەر (زەمان ساڵح) یارییەکانمان بەڕێوەبرد، خولەکە وەک باسم کرد بەناوی خولی فلیکۆم بۆ باسکەیە، کە تایبەتە بەو ستافەی وڵاتی فلیپین کە لە کوردستان و بەتایبەتیی لە شاری #هەولێر# کاردەکەن، هەروەها چەند یاریزانێکی ئەمریکیش کە لە هەولێرن بەشداردەبن لە خولی فلیکۆم بۆ یاری باسکە. [1]