خودایە نەنخەیتە ئەوی زەمانێ
هەر کە پیاو دەچتە کاروانێ
ژن دەگێڕن دیوانێ
منداڵ دەدەنەوە جوابی میوانێ
نەنخەیتە: نەمخەیتە. زەمان: ڕۆژگار. دەچتە: دەچێتە. دەگێڕن دیوانێ: واتە: دیوەخان بەڕێوەدەبەن. جواب: وەڵام. مەبەست لەوەیە کە ڕۆژگارێک دێت کە نەریتەکانی کۆمەڵگە وردەوردە لەبەر یەک هەڵدەوەشێن، گەوەرە و بچووکی نامێنێت، بچووک وەڵامی گەورە دەداتەوە، کەسی نەزان دیوەخان بەڕێوەدەبات. [1]