داک بە سایەی منداڵ، تێر دەخوات بە چنگال.
داک: دایک. ئەو دایکانەی کە منداڵ لەبەرن و منداڵیان زۆرە، لە کاتی ژەمە خوارندا بەردەوام خەریکی منداڵەکانیانن و تێریان دەکەن، خۆیان زۆر کەم کاتیان هەیە بۆ نانخواردن. فریای تێرخواردن ناکەون، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەسایەی کەسانی ترەوە بگاتە ئاوات و ئامانجەکانی. [1]