لە درێژەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی ئێوارەی ڕۆژی شەممە
25-11-202325-11-2023 لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی
هەولێرهەولێر و
زاخۆزاخۆ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوو یانە توانیان ئاستێکی مامناوەند پێشکەش بکەن و چەندین هێرش بکەنە سەر یەکتری بەڵام گشت هەوڵەکان لەم گێمە بێ ئاکام بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی یانەی زاخۆ توانیان لە خولەکی 62ی یارییەکە گۆڵێک لە ڕێگەی یاریزان (موهەیمەن سەلیم) بە لێدانی سەر تۆماربکات، لە دوای ئەم گۆڵەش هەولێرییەکان هەوڵی ڕاست کردنەوەی ئەنجامی یارییەکەیان دەدا، لە بەرانبەریشدا لە خولەکی 71ی یارییەکە زاخۆ لە ڕێگەی (پاتریک مارسیلینۆ) گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەکە تۆمارکرد، لە دوای ئەم گۆڵەش هەولێر چەند هێرشێکی بردە گۆڵی یانەی زاخۆ گشت هەوڵەکان بێ سوود بوو، بەم ئەنجامەش (2-0) گۆڵ بەسوودی زاخۆ تەواو بوو سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
دهۆکدهۆک - نەجەف (1-0) گۆڵ
نەورۆز- ئەمانە (2-0) گۆڵ
[1]