لە شاری
هەولێرهەولێر لەسەر یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان و لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە شارەکانی کوردستان و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئاستی یارییە لە شارەکانی کوردستان، پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان لە هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بەڕێوەچوو، لە ئاستی کوڕان دە یانە کێبڕکێی بەدەست هێنانی پلەکانی پێشەوەیان دەکرد، لە ئاستی کچانیش حەوت یانەی شارەکانی کوردستان هەوڵی پاڵەوان بوون و بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستەیان دەدا لەپاڵەوانێتییەکە، لە دوو پاڵەوانێتییەکەش یاریزانانی بەشداربوو کێبڕکێ بەهێزیان دەکرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوە، ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی کچان
1-
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی 139 خاڵ.
2-
یانەی وەرزشی سیروانی نوێیانەی وەرزشی سیروانی نوێ 139 خاڵ.
3- سەورە111 خاڵ.
ئاستی کوڕان
1- سیروانی نوێ 144 خاڵ.
2- سۆلاڤی نوێ 122 خاڵ.
3-
یانەی وەرزشی شێروانەیانەی وەرزشی شێروانە 104 خاڵ.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 639 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!