بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و دێدەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەکوو بەرنامەی خۆی و بە مەبەستی زیاتر خزمەت کردنی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە ناوەندەکانی خوێندن و پەروەردەی شارۆچکەکان، بڕیاریدا بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵی وەرزشی بۆ پەروەردەی شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای
هەولێرهەولێر کە پێک دێت لە هەریەک لە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەوروبەری هەولێر،
شەقڵاوەشەقڵاوە ،
کۆیەکۆیە ، دەشتی هەولێر،
خەباتخەبات ،
مەخمورمەخمور ) کە چەندین یاریزانی وەرزشی لە خۆ دەگرێت، هەر چەندە بەهۆی قەیرانی دارایی ماوەی چەندین ساڵە لە هەولێری پایتەختی کوردستان ئەم جۆرە فیستیڤاڵە بەڕێوەنەچووە، لەم بارەشەوە (مامۆستا بێجان ئیبراهیم) بەڕێوەبەری چالاکی وەرزش و دێدەوانی بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئەنجامدانی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە سوود و گرنگی زۆری هەیە بۆ قوتابییانی وەرزشکار لە پەروەردەی شارۆچکەکان، ئێمەش دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی چالاکی وەرزشی لە پەروەردەی شارۆچکەکان گەیشتینە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی بتوانین ئەمساڵ بە شێوازێکی زۆر جوان ئەم فیستیڤاڵە ئەنجام بدەین، ئامانجیشمان خزمەت کردنی وەرزشی قوتابخانەکان لە سنووری پارێزگای هەولێرە، وتیشی ئەم فیستیڤاڵە ئامادەکاری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت لە هەولێری پایتەختی کوردستان بەڕێوەدەچێت و هەر حەوت پەروەردەی شارۆچکە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەشداری دەکەن، بەڵام کاتی ئەنجامدانی ئەم فیستیڤاڵە بۆ ساڵی تازە دوادەخرێت، بۆ ئەوەی پەروەردەی شارۆچکەکانیش ئامادەکاری خۆیان و فیستیڤاڵی ناوخۆییان ئەنجام بدەن و ئامادەکاری بکەن بۆ فیستیڤاڵی گەورەی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە ئێستاشەوە دەست بە ئامادەکارییەکانمان دەکەین بۆ ئەوەی لە هەموو ڕوویەکەوە کارەکانمان ئامادەبێت و بتوانین بە جوانترین شێوە کارەکان ئەنجام بدەین، هیچ کێشە و گرفتێکمان نییە، سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێریش دەکەین کە پاڵپشتی تەواوی کردین بۆ ئەنجامی ئەم جۆرە چالاکییانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر.
[1]