دەخۆم کنگر و عافیەت، ناخۆم پڵاو و مشەقەت.
کنگر: گیایەکی دڕکاوی کوێستانییە، ڕەگەکەی لە زەویدا دەردەهێنرێت و دەخورێت، عافیەت: نۆشی گیان، مشەقەت: زەحمەت و دژواریی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، پڵاو: برنجی کوڵاوی پاڵێوراوە ڕۆنی داخ دەکرێت بەسەریدا (فەرهەنگی خاڵ)، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە دوای خۆشی خۆی بگەڕێت، ڕەفتاری سادە ئەنجامبدات و بێ کێشەبێت نەک هەنگاوی گەورە بنێت و پڕ کێشە بێت. [1]