قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکرا لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و
بەغدابەغدا بە تایبەتیش لەسەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی دووشەممە،
11-09-202311-09-2023 لە
هەولێرهەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە بەخێرایی کێشەکانی ناوخۆی هەرێم چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی و یەک دەنگییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بدرێت، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە هەرێمی کوردستان و کورد بە گشتی ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی جدی بووەتەوە، ئەگەر بەخێرایی نەتوانین بەسەر کێشە ناوخۆییەکاندا زاڵ بین، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە، هۆشداریشیدا تا دەرفەتی زیاتر لە دەست دەدەین، چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانیش قوورستر و ئاڵۆزتر دەبن.
جێگری سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند ئامادەیە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی هاووڵاتییان هەرچی هەنگاو و ڕێوشوێنی پێویستە بیگرێتەبەر.
[1]