دۆ بە دەروێشان زۆر دەبینی.
دۆ: ماستی ژەنراوی کەرە لێگیراو (فەرهەنگی خاڵ) خواردنەوەیەکی هەژارانەیە. دەروێش: مەبەست لە کەسێکی گەڕۆکی خواناسی سۆفییە، هەموو ژیانی بۆ خواپەرستی تەرخانکردووە، واتە: چاوت لەسەر شتێک نەبێت کە کەسێکی هەژار و نەدار خواستبێتی و پێویسیتی پێی بێت.[1]