دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی کچانی یانەکانی ئێراق و گەیشتنی چەندین یاریزانی تیمەکەیان، تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق، یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق قەڵغانی شکۆ و پێشکەوتنی چالاکییەکانی خۆی بۆ ساڵی 2023 پێشکەش بە
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی کرد.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە
07-01-202407-01-2024 و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەلایەن نزار ئەکرەم سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە قەڵغانی یەکێتی ناوبراو گەڕێندرایەوە یانە و بە ئامادەبوونی هەریەک لە م.
شێرزاد محەمەد حەسەنشێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێر و
وسام محەمەد بازگوسام محەمەد بازگ، هەردوو خاتوو
کەلسوم محەمەدکەلسوم محەمەد سندوس عەدوان قەڵغانی یەکێتییەکە پێشکەش بە حاکم
مەحمود ئەحمەد مورادمەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە کرا.
لەو دیدارە وەرزشییە مێژووییەدا و سەرەتا (نزار ئەکرەم) کە ماوەی 20 ساڵە وەک یاریزان و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار خزمەت بە ناوی پێشمەرگە دەکات وتی، ئێمە وەک کچانی یانەی پێشمەرگە بە شکۆوە توانیمان قەڵغانی شکۆ و پێشکەوتن بەدەست بهێنین و بیگێڕینەوە یانەی پێشمەرگە کە مێژووی سەروەرییەکانی درەوشاوەیە لە گۆڕەپانی وەرزشی ئێراق دا.
دواتر حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە وتی، پیرۆزبایی لە تیمی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەکەمان دەکەم و بە شکۆوە لە ئەنجامەکانیان دەڕوانین هەروەک چۆن ئەو قەڵغانی شکۆمەندیەیان لە ئێراق دا بەدەست هێناوە و پاڵپشتی یانەشی بۆ دووپاتکردنەوە.
[1]