بۆ تیمەکانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە ئەنجام و نازناوەکان نەریتە و پاڵەوان بوون و بەدەست هێنانی نازناوەکان لای ئەوان بووەتە پیشەی بەردەوام ئەوەش دوای هەوڵ و ماندوو بوونی دەستەی ڕاهێنەرانی تیمە جۆراوجۆرەکانی یانەکە کە بەردەوام دەیانەوێت ئاڵای پێشمەرگە لە پاڵەوانێتییەکانی ئێراقدا بە شەکاوەی بهێڵنەوە.
ئەمە و دوای بەشداریان لە یەکەم پاڵەوانێتی وەرزی 2024 ی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق کە ڕاکردنی ماوە درێژ بوو بۆ کچانی پێشکەوتوان و ئاستەکانی دیکەی هەردوو ڕەگەز، تیمی کچانی پێشکەوتوانی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی توانیان جامی یەکەمی دەستەبەر بکەن و لە شاری
موسڵموسڵ جامەکەیان گەڕاندەوە شاری
سلێمانیسلێمانی و یانەکەیان، یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
هەروەک ئەو جامە لەلایەن
نزار ئەکرەمنزار ئەکرەم سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە پێشکەش بە حاکم مەحمود جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە کراو نزار دووپاتی کردەوە کە کۆڵنەدان و هەوڵەکان بۆ نازناوەکانی پاڵەوانێتییەکانی دیکەش بەردەوام دەبن.
لای خۆشییەوە حاکم
مەحمود ئەحمەد مورادمەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە وێڕایی پیرۆزبایی خۆی و یانەکەیان ڕایگەیاند کە یانەی پێشمەرگە شانازی بە کچە پاڵەوانەکانی تیمی گۆڕەپان و مەیدان دەکات و هاوکار و پاڵپشتیان دەبێت بۆ بەردەوامی دان بەسەرکەوتنەکانیان.
جێگەی باسە پێشکەش کردنی جامی یەکەمی ڕاکردنی ماوەدرێژی کچانی ئێراق بە جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی هەریەک لە م.
شێرزاد محەمەد حەسەنشێرزاد محەمەد حەسەن، سکرتێری یانە و
وسام محەمەد بازگوسام محەمەد بازگ، خاتوو
کەلسوم محەمەدکەلسوم محەمەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سندوس عەدوان ئەندامی یانە بەڕێوەچوو.
[1]