ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆ دەکەن.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دەرەنجامی سەردانی شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕالی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پڕۆژە و پێشنیازەکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەسەر ئەم پرسانە پێشکەشی حکوومەتی فیدڕالی کردووە.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (222) لە
07-06-202307-06-2023 تایبەت بە دەستنیشانکردنی قەدەغەکراویی ڕێگا گشتییەکان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەکان.
[1]